لە دێرەزوور مینێک بە ئۆتۆمبیلێکی شەڕڤانانی هەسەدەدا تەقیەوە و 5 قوربانی لێکەوتەوە

20-10-2025
نووشین حەمێ
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویکردەوە، لە گوندی حیسان لە ناوچەی کەسرا، لە دەوروبەری رۆژئاوای دێرەزۆر، مینێک کە لەلایەن شانەکانی داعشەوە چێنرابوو، بە ئۆتۆمبێلی شەڕڤانەکانیاندا تەقییەوە. لە ئەنجامدا دوو شەڕڤانی هەسەدە گیانیان لەدەستدا و 3 شەڕڤانی دیکەش بریندار بوون.
 
هەسەدە رایگەیاند، "ئەم ئۆپەراسیۆنە ترسنۆکانە بەشێکە لە هەوڵەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ تێکدانی ئارامی ناوچەکە."
 
ئاماژە بەوەشکراوە، هێزەکانیان لەو شوێنەی تەقینەوەکەی تێدا روویداوە، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی بەرفراوانی بەدواداچوون کردووە بۆ دەستگیرکردنی شانە تیرۆریستییەکانی بەرپرسیار لەم هێرشە.
 
هەسەدە لە بەیاننامەکەیدا جەختی کردووەتەوە، کە هێزەکانیان بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی چەکدار و شانەکانی داعش، "هەتا لەناوبردنی یەکجاری داعش و سەرچاوە دارایی و مەعنەوییەکانیان".
 

 

 
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک چەکداری سوپای عەرەبی سووریا.

هیومەن رایتس وۆچ: دەیان هاووڵاتیی کورد لە حەلەب بێسەروشوێن کراون

رێکخراوی هیومەن رایتس وۆچ لە نوێترین راپۆرتیدا وردەکاریی مەترسیدار لەبارەی شەڕی رۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، چەکدارانی حکومەت تەرمی شەڕڤانێکی ژنیان لە باڵەخانەیەکەوە فڕێداوەتە خوارەوە. هاوکات هۆشداری دەدات لە گواستنەوەی چەکدارانی داعش بۆ عێراق بەهۆی مەترسیی "ئەشکەنجەدان".