رۆژانە پێنج هەزار کەس دەچنە پێشانگەی کتێب لە قامشلۆ

22-07-2019
ڤیڤیان فەتاح
ڤیڤیان فەتاح
لە پێشانگەکەدا وەشانخانەکانی باشوور و باکووری کوردستانیش بەشدارن
لە پێشانگەکەدا وەشانخانەکانی باشوور و باکووری کوردستانیش بەشدارن
نیشانەکردن قامشلۆ
A+ A-

رووداو - قامشلۆ 

سێیەمین پێشانگەی کتێب لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان کرایەوە و شەش رۆژ بەردەوام دەبێت. بەپێی ئامارەکانی رێکخەرانی پێشانگەکە، رۆژانە پێنج هەزار کەس سەردانی دەکەن.

لە پێشانگەکەدا وەشانخانەکانی باشوور و باکووری کوردستانیش بەشدارن و ژمارەیەک کتێبیان خستە بەر چاوی خوێنەران. هەشت هەزار و 500 ناونیشانی کتێب لە پێشانگەکەدا نمایشکران، کە بەشێکیان بە زاراوەی سۆرانی بوون.

عەباس مووسای نووسەر لە 200 کتێبی بە خۆڕایی بەسەر خوێنەراندا دابەشکرد،  دەڵێت ئاستی خوێندنەوە لە رۆژئاوای کوردستان کەمبووەتەوە، بەڵام هەوڵدەدەن بە کردنەوەی پێشانگەی کتێب سەرنجی خەڵک بۆ خوێندنەوە رابکێشن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کتێبەکە باسی مێژووی سەرهەڵدان و بزووتنەوەی کورد دەکات.

کتێبی "مێژووی پەرتەوازەیی و یەکڕیزیی" چاپ و بڵاوکرایەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 17-09-2025، لە رێوڕەسمێکدا لە هەولێر بە ئامادەبوونی ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی، حیزبی و رۆشنبیر، کتێبی ''پەرتەوازەیی و یەکڕیزی، مێژووی پڕ لە کەوتن و هەستانەوەی گەلێک'' لە نووسینی رزگار رەزا چوچانی ناسێندرا.