وەزارەتی بەرگریی سووریا: شەڕمان راگرت

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی سووریا رایگەیاند، فەرماندەیی ئەرکانی سوپا فەرمانی داوە بە راگرتنی بە ئامانجگرتنی سەرچاوەی تەقەکردنی هەسەدە، بەڵام هەسەدە رەتیدەکاتەوە ئەوان دەستپێشخەریان کردبێت بۆ شەڕەکە.
 
شەوی دووشەممە راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگریی سووریا بە ئاژانسی فەرمی سووریای راگەیاند، "راگرتنی وەڵامدانەوەی هەسەدە" لە دوای ئەوە بووە، کە چەند چەکدارێکیان بەئامانج گرتووە و پێکدادانەکانیان لە هاووڵاتییان دوورخستووەتەوە.
 
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگریی سووریا رەتیکردەوە کە سوپای سووریا هیچ هەنگاوێکی نابێت بە ئاراستەی گۆڕینی هێڵەکانی کۆنترۆڵکردن و تەنیا وەڵامی سەرچاوەی هێرشەکانی داوەتەوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی کانوونی یەکەمی 2025، لە شاری حەلەب پێکدادان لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سووریا دروستبوو، بەهۆیەوە دایكێک و منداڵەکەی گیانیان لەدەست دا.
 
هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رەتیکردەوە گەڕەکەکانی حەلەب-یان بۆردوومان کردبێت و رایگەیاند لە شوێنی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سووریاوە مووشەک ئاراستەی شارەکە دەکرێت، هەروەها بۆ بۆردوومانکردنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە ئەو گرووپانە زرێپۆش و تۆپهاوێژیان هێناوە.
 
ناوەندی رۆژنامەوانیی هەسەدە شەوی دووشەممە لە راگەیێندراوێکدا بانگەشەی هێزە ئەمنی و سوورییەکانی سەر بە حکومەتی سووریای رەتکردەوە لەبارەی ئەوەی هێزەکانیان چەند گەڕەکێکی شاری حەلەبیان بۆردوومان کردووە، کە پێشتر بەگوێرەی رێککەوتنێک رادەستی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ(ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر)یان کردبوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەش لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، هاوتا سووریاییەکەی. وێنە: AA

هاکان فیدان: دەبێت هەسەدە تێکەڵ بە سوپای سووریا بێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دیمەشق رایگەیاند، تاکە رێگە بۆ هەسەدە رێککەوتنە لەگەڵ دیمەشق و تێکەڵبوونە بە سوپای ئەو وڵاتە؛ دەشڵێت: "هاوئاهەنگییەکانی هەسەدە و ئیسرائیل رێگرن لە پێشوەچوونی دانوستاندنەکان."