رووداو دیجیتاڵ
جۆش گۆتهایمەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا هۆشدارییەک ئاراستەی حکومەتی سووریا دەکات و دەڵێ، "نابێت دیمەشق بە هەڵە لە بڕیاری سووککردنی سزاکانی ئەمریکا تێبگات."
گۆتهایمەر لە ئێکس نووسی: "با روون بم؛ حکومەتی سووریا نابێت بە هەڵە لە ئاسانکارییەکانی ئەمریکا بۆ سزاکان تێبگات. هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر ئەو زیندانانەی چەکدارانی داعشیان تێدایە، یان هەر مەترسییەک بۆ سەر ئاسایشی هاوپەیمانە کوردە گرنگەکانمان و کەمینە نەتەوەییەکان، بە واتای پێشێلکردنی نێوەرۆکی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی قەیسەر دێت."
ئەو کۆنگرێسمانە ئەمریکییە داوا لە حکومەتی سووریا دەکات دەمودەست ئۆپەراسینە سەربازییەکانی رابگرێ، ئەگەر نا رووبەڕووی "سزای نوێی تێکشکێنەر" دەبێتەوە.
گۆتهایمەر ئاماژەی بە راپۆرتێکی میدیایی ئاژانسی (فۆربێس) کردووە و تێیدا هاتووە: "دیمەشق خەریکی لەنێوبردنی بەتواناترین هێزی دژە داعشە لە سووریا، کە کورد سەرکردایەتی دەکات."
ئەم هۆشدارییەی گۆتهایمەر لە کاتێکدایە، ئەمرۆ سوپای سووریا کۆنترۆڵکردنی زیندانی ئەقتانی لە رەققە راگەیاند و هێزەکانی هەسەدەی بەرەو کۆبانی پاشەکشە پێکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ