رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا دەڵێت، هێزەکانیان سەرکردەیەکی گرووپی حوڕاسەدینییان لە سووریا کوشتووە کە "بەرپرس بووە لە چەندین ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی لەنێو سووریا".
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە راگەیێندراوێکدا کوشتنی ئەبو عەبد رەحمان مەکی، سەرکردەی گرووپی حوڕاسەدینی لە سووریا راگەیاند.
سێنتکۆم دەڵێت، ئەبو عەبد رەحمان ئەندامی شوورای گرووپی حوڕاسەدین و "فەرماندەی باڵای بەرپرسی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی سووریا بووە".
سەرچاوە خۆجێییەکان لە سووریا ئاماژە بەوە دەکەن، سەرکردەکەی حوڕاسەدین لە هێرشێکی درۆنیدا لەکاتی لێخوڕینی ماتۆڕسکیل لە ئیدلب کوژراوە.
لە راگەیێندراوەکەی سێنتکۆمدا هاتووە: "سێنتکۆم پابەندە بە لەنێوبردنی هەمیشەیی تیرۆریستەکانی ئەو ناوچانەی کە بەرپرسیارێتی ئەمنییان لەسەر سێنتکۆمە".
فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا لەبارەی گرووپی حوڕاسەدین دەڵێت: "هێزێکی سەر بە قاعیدەیە و بنکەکەی لە سووریایە و هاوبەشیی خواستە جیهانییەکانی قاعیدەیە بۆ ئەنجامدانی هێرش دژی ئەمریکا و بەرژەوەندییەکانی رۆژئاوا".
حوراسەدین لە ساڵی 2018ـەوە دامەزراوە.
گرووپەکە لە ساڵی 2019ـەوە لەلایەن ئەمریکاوە بە گرووپێکی تیرۆریستی ناسێندراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ