رووداو دیجیتاڵ
هاوکاریی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پارێزگای حەلەبەوە گەیشتە کۆبانێ و هاوکارییەکە لە 24 بارهەڵگر پێکدێت.
چەندین رۆژ بوو کۆبانێ لەلایەن چەکدارانی سوپای عەرەبی سووریاوە گەمارۆ درابوو، ئێستا رێڕۆیێکی مرۆیی بۆ شارەکە کراوەتەوە.
ئاوارەکانی کۆبانێ لە دۆخێکی سەختدا دەژین و چەندین خێزان لەنێو مزگەوت و قوتابخانەکان دەمێننەوە.
هاونیشتمانییەک لە کۆبانێوە قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی، "4 خێزان لەنێو یەک دووکان دا دەمێنینەوە، نە سۆپامان هەیە نە سووتەمەنی".
جگە لەم دۆخە سەختەی ژیان، خەڵک خۆراک و دەرمانیشیان دەستناکەوێت، لە باشووری کوردستانیش دەزگای خێرخوازی بارزانی کاروانی هاوکاریی گەیاندووەتە رۆژئاوای کوردستان.
تۆڕی میدیایی رووداو، چەندین رۆژێکە کەمپەینی هاوکاریکردنی بۆ رۆژئاوای کوردستان راگەیاندووە و خەڵکی لە هەموو ناوچەکان روو لە کەمپەینەکە دەکەن و هاوکاریی رۆژئاوای کوردستان دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ