ڤیدیۆ؛ لە رەققە تەرمی شەڕڤانێک دەسووتێندرێت و بۆ رادەستکردنەوەی داوای پارە دەکرێت

26-01-2026
سیروان عەباس
ساتی کردەوە تاوانکارییەکە
ساتی کردەوە تاوانکارییەکە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تۆڕی میدیایی رووداو زانیاریی تایبەتی لەبارەی ناسنامەی ئەو شەڕڤانە عەفرینییە دەستکەوتووە، کە گرتە ڤیدیۆییەکانی سووتاندن و بێڕێزیکردن بە تەرمەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرابووەوە.
 
بنەماڵەی ئەو شەڕڤانە بە رووداویان راگەیاندووە، تاوەکو ئێستا تەرمی کوڕەکەیان رادەست نەکراوەتەوە.
 
لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا دەردەکەوێت کە ژمارەیەک چەکدار سووکایەتی بە تەرمی شەڕڤانێک دەکەن، دواتر ڤیدیۆی سووتاندنی تەرمەکە بڵاودەکەنەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ناسناوی ئەو شەڕڤانەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، "عەگید رەجۆ"یە و ناوی راستەقینەشی "عومەر محەممەد"ە.
 
"بۆ رادەستکردنەوەی تەرمەکە داوای 500 دۆلاریان کردووە"
 
نیگار محەممەد، کە خزمێکی ئەو شەڕڤانەیە، وردەکارییەکانی بۆ رووداو ئاشکرا کرد و گوتی، "لە 17ی مانگەوە پەیوەندیی تەلەفۆنی لەگەڵ عومەر پچڕاوە. دوایین جار رۆژی 17ی مانگ لەگەڵ هاوسەرەکەی قسەی کردبوو."
 
نیگار دەڵێت، "عومەر لە رەققە شەهید بووە و مۆبایلەکەی کەوتووەتە دەستی چەکداران. چەکدارەکانیش ڤیدیۆی عومەریان بۆ بنەماڵە و خزمەکانی ناردووە. ئەوان تەرمەکەیان بە تەواوی سووتاندووە. دواتر بە بنەماڵە و خزمەکانیان گوتووە 500 دۆلار بنێرن تاوەکو تەرمەکەی بنێرینەوە."
 
عومەر محەممەد، تەمەنی 22 ساڵە و خەڵکی گوندی قەرەبابای سەر بە عەفرینە. باوکی ناوی محەممەدە و دایکی ناوی ئەمینەیە. هەروەها زانراوە کە عومەر باوکی کوڕێکە.
 
"تەرمەکە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە"
 
نیگار محەممەد ئاماژەی بەوە کرد، تاوەکو ئێستا تەرمی ئەو شەڕڤانە رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە. "بنەماڵەکەی دەڵێن نازانن ئێستا تەرمی عومەر لە لای کێیە و لە کوێیە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەسەدە

مەسەدە: دۆخی بژێوی و ئابووریی سووریا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار

ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) لەبارەی "تێکچوونی خێرای دۆخی بژێوی و ئابووری لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا" راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، پرسی نانی خەڵک، ئاسایشی خۆراک و تەندروستی لە پێشینەی کارە نیشتمانییەکانە و چیدی قابیلی دواخستن و پشتگوێخستن نییە