حکومەتی سووریا دەڵێت، ژمارەیەک ئەندامی داعشی لە نزیک دیمەشق دەستگیرکردووە

26-05-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەرپرسانی سووریا دەڵێن، ئەندامی شانەیەکی رێکخراوی داعشیان لە نزیک دیمەشق دەستگیرکردووە.
 
رۆژی دووشەممە، 26ـی ئایاری 2025، وەزارەتی ناوخۆی سووریا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکان "ئۆپەراسیۆنێکی ورد"یان لە یەکێک لە گەڕەکەکانی دەوروبەری دیمەشق کرد و لە ئەنجامدا "ژمارەیەک" ئەندامی رێکخراوی داعش دەستگیرکران. 
 
وەزارەتی ناوخۆی سووریا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەوانەی دەستگیرکراون چەکی سووک، مامناوەند، بۆمبی چێندراو و پشتێنەی خۆکوژییان پێبووە و پلانیان هەبووە کە ئاسایشی ناوچەکە تێکبدەن.
 
سەرەتای ئەم مانگەش لە شاری حەلەبی ئەو وڵاتە شەڕ دروستبوو کە بووەهۆی کوژرانی ئەفسەرێکی هێزە ئەمنییەکان و سێ ئەندامی داعش. 
 
هەوڵەکە لە کاتێکدایە، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، بۆ سێیەم رۆژی لەسەریەک، هێرشی داعش تێكدەشکێنن کە شانە نووستووەکانی رێکخراوە پەڕگیرەکە دەیکەنە سەر خاڵەکانیان.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەسەدە

مەسەدە: دۆخی بژێوی و ئابووریی سووریا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار

ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) لەبارەی "تێکچوونی خێرای دۆخی بژێوی و ئابووری لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا" راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، پرسی نانی خەڵک، ئاسایشی خۆراک و تەندروستی لە پێشینەی کارە نیشتمانییەکانە و چیدی قابیلی دواخستن و پشتگوێخستن نییە