سوپای ئەمریکا: بەرپرسێکی داعشمان لە باکووری سووریا دەستگیرکرد

25-09-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا - سێنتکۆم رایگەیاند، هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باکووری سووریا بەرپرسێکی داعشیان بەناوی ئەبو خەلیل ئەلفەدعانی دەستگیرکردووە.  
 
رۆژی دووشەممە، 25ـی ئەیلوولی 2023، فەرماندەی نێوەندی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) لە راگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنی ئەبو خەلیل ئەلفەدعانی، بەرپرسی ئۆپەراسیۆنەکان و ئاسانکاری رێکخراوی داعشی لە باکووری سووریا راگەیاند. 
 
سێنتکۆم دەڵێت: "دەستگیرکردنی بەرپرسانی رێکخراوی داعش، وەکو ئەلفەدعانی، تواناکانمان بۆ شوێنپێهەڵگرتن، بەئامانجگرتن و کەمکردنەوەی تیرۆریستان زیاتر دەکات".
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، هیچ کەسێک لە ئۆپەراسیۆنەکەدا نەکو‌ژراوە یاخود بریندار نەبووە. سێنتکۆم دەشڵێت: "سێنتکۆم بە پابەندی دەمێنێتەوە بۆ شکستپێهێنانی هەمیشەیی داعش". 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە