ناڕەزایی عەلەوی و کریستیانەکان لە دژی حکومەتی نوێی سووریا فراوانتر دەبێت

26-12-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
عەلەوییەکان لە دژی دەسەڵاتی نوێ رژاونەتە سەر شەقامەکان.
عەلەوییەکان لە دژی دەسەڵاتی نوێ رژاونەتە سەر شەقامەکان.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی نوێی سووریا لە سەرەتای دەسەڵاتیدا رووبەڕووی خۆپێشاندان و ناڕەزایی عەلەوی و کریستیانەکان بووەتەوە. 
 
عەلەوییەکان لە شاری جەبلەیە لە پارێزگای لازقییە خۆپێشاندانیان کرد و دەڵێن، بەهۆی سووتانی مەزارێکیان هاتوونەتە سەر شەقام.
 
لە شاری تەڕتووسیش کە زۆرینەی عەلەوین، خۆپێشاندانێک کرا و داوای ئازادکردنی گیراوەکانیان لە دەستی تەحریر شام دەکەن. 
 
سەحەر حەسەن، دایکی بێسەروشوێنبوویەک لەنێو خۆپێشاندەرانەوە دەڵێت، "ئێمە کوڕەکانی خۆمانمان دەوێت، دەمانەوێت ئازاد بکرێن و ئەوان هیچ کارێکی خراپیان نەکردووە و بێتاوانن و دەمانەوێت ئازاد بکرێن و ئازادیمان دەوێت."
 
عەلەوییەکان لەسەدا 10ـی ژمارەی دانیشتووانی سووریا پێکدەهێنن و زیاتر لە نیو سەدە حوکمی سووریایان کردووە. عەلەوییەکان دەترسن ئەمجارە سوننەکان تۆڵەی چەند ساڵی پێشوویان لێبکەنەوە. 
 
ترس لە دەسەڵاتی نوێی سووریا کریستیانەکانیشی گرتووەتەوە.
 
یامین باسمار، کریستیانێکی سووریاییە و باس لە دۆخی سووریا لە حوکمەتی نوێی سووریا دەکات و دەڵێت، "بەشێوەیەکی گشتی، ترس لەنێو خەڵکدا هەیە و خەڵک دەترسن لەدوای کاژێر 10ـی شەو بێنە دەرەوە، بەگشتی هەستێکی ترس لەنێو خەڵکدا هەیە."
 
لەدوای فراوانبوونی خۆپێشاندانەکان، حکومەتی سووریا بڕیاری قەدەخەی هاتووچۆی لە شارەکانی حیمس، تەڕتووس و جەبلە دا.
 
کەمتر لە سێ هەفتەیە دەسەڵاتی نوێ لە سووریا دەست بەکاربووە، بەڵام  ترس لە حوکمەتی نوێ، بووەتە قەیرانێکی دیکە لە وڵاتەکە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤیدیۆی ئاهەنگی نەورۆز لە دیمەشق

لە دیمەشق بۆ یەکەم جار نەورۆز وەکو جەژنێکی نیشتمانی پیرۆز کرا

هەنا بالی، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی کۆبانێیە و بەشداری ئاهەنگەکەی دیمەشقی کردووە، ئەو بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە بە رووداوی گوت: "بێئەندازە دڵخۆشم، ساڵ و نیوێک بوو لە منبج بووم و زۆر تامەزرۆ بووم ئەم رۆژە ببینم. بە رێگەیەکی زۆر سەخت و ناڕەحەتدا خۆم گەیاندە ئێرە، چونکە دەمگوت ئایا دەبێت ئەو رۆژە ببینم یان نا؟ سوپاس بۆ خودا کە بینیم و زۆر خۆشحاڵم."