تۆڕی مافەکانی مرۆڤی سووریا: نزیکەی 112 هەزار کەس لەوانەی شوێنبزرکراون، هێشتا بێسەروشوێنن

28-11-2024
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی سووریا رایگەیاند، وێڕای ئازادکردنی بەندکراوان، هێشتا نزیکەی 112 هەزار کەس لەوانەی لەلایەن رژێمی بەشار ئەسەدەوە شوێنبزرکرابوون، بێسەروشوێنن. 
 
تۆڕە مافپەروەرەکە لە ماڵپەڕی خۆیەوە رایگەیاند، لەو کاتەوەی دەسەڵاتی ئەسەد رووخاوە، نزیکەی 24 هەزار و 200 کەس لە زیندانەکان دا ئازادکراون. 
 
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی سووریا دەڵێت، تاوەکو مانگی ئابی ئەمساڵ، کۆی گشتیی ژمارەی دەستگیرکراوان و شوێنبزرکراوان گەیشتبووە زیاتر لە 136 هەزار کەس. 
 
دوای ئەوەی بەشار ئەسەد لە 8ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ رووخا، رێکخراوەکە دوای چەند رۆژێک دۆزینەوەی چەند گۆڕێکی بەکۆمەڵی راگەیاند. 
 
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی سووریا باس لەوە دەکات، هەندێ لەو گۆڕە بەکۆمەڵانە رووفاتی "هەزاران" کەسیان تێدایە کە بێ دادگاییکردن و لە دەرەوەی یاسا، لەسێدارەدراون. 
 
رێکخراوەکە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات هەوڵی زیاتر بخاتەگەڕ بۆ چەسپاندنی دادپەروەری. 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە