رووداو دیجیتاڵ
ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی کردە سەر شاری حمس لە نێوەڕاستی سووریا و هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی سووریاش بەرپەرچی هێرشەکەیان دایەوە.
بەپێی سەرچاوە خۆجێییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 29-05-2024)، ئیسرائیل هێرشی کردووەتە سەر چەند ئامانجێک لە دەوروبەری شاری حمس.
میدیای فەرمیی سووریا (سانا) لەوبارەوە رایگەیاند، هێزەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکە بەرپەرچی هێرشەکەیان داوەتەوە.
تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی دیاریکراو و ئامانجی هێرشەکە و زیانەکانی بڵاونەکراونەتەوە.
لە ماوەی شەڕی نێوخۆی سووریادا، ئیسرائیل سەدان هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە بۆ بەئامانجکرتنی سوپای سووریا و ئەو گرووپە چەکدارانەی لە ئێرانەوە نزیکن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ