رووداو دیجیتاڵ
لەدوای رووخانی بەشدار ئەسەد، میوە گرانبەهاکان دووبارە لە دووکانەکان دەبینرێنەوە و بازاڕی میوەفرۆشانی دیمەشق جمەی دێت.
مەروان ئەبو حەیلا، بەقاقاڵە و دەڵێت، "ئێمە جاران میوە گرانبەهاکانمان بە قاچاخ دەهێنا. شۆفێر هەبوو بە قاچاخ بۆیان دەهێناین، هەروەکو بەنزین و گازوایل. هەندێک جار میوەکانیان لەنێو بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکان دەشاردەوە."
دوای دەیان ساڵ لە هەژاری و گۆشەگیری لەژێر دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد. ئێستا میوە هاوردەکراوەکانی وەک ئەناناس، کیوی و مانگۆ جارێکی دیکە لە بازاڕەکانی سووریا دەبینرێنەوە.
ئەو میوانەی پێشتر وەک کاڵای گرانبەها تەماشا دەکران و تەنیا بۆ چینی دەوڵەمەندەکان بوون، ئێستا بۆ هەمووان بەردەستە.
جاران، بەقاڵەکان لەبەر هاوردەکردنی میوە دەگمەنەکان، رووبەڕووی پێبژاردن و تەنانەت زیندانیکردنیش دەبوونەوە.
پێش رووخانی رژێمی ئەسەد نرخی کیلۆیەک ئەناناس نزیکەی 23 دۆلار بوو، ئێستا نزیکەی چوار دۆلارە. ئەوکات نرخی کیلۆیەک مۆز هاوتای مووچەی مانگانەی فەرمانبەرێکی حکومیی بوو.
نور عەبدولجەبار، خوێندکارە و باس لەوە دەکات، "پێشتر هیچ شتێک نەبوو. جاران، زۆر بە کەمی لە سوپەرمارکێتەکان یان فرۆشگای میوەفرۆشەکان ئەو میوانە دەبینران، بەڵام ئێستا زۆرن و زۆربەی خەڵکیش توانای کڕینیانی هەیە. جیاوازییەکە زۆر گەورەیە."
کڕیار و فرۆشیاران بەردەست بوونی ئەو میوە نوێیانە بە چەند پێشهاتێکەوە دەبەستنەوە، لەوانەش؛ بەردەستبوونی دۆلاری ئەمریکی کە پێشتر مامەڵەکردن بەو دراوە بە تاوان هەژمار دەکرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ