سێنتکۆم: لە 10 رۆژدا 7 چەکداری داعش لە سووریا کوژراون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) دەڵێ، هێزەکانی ئەمریکا و هاوبەشەکانی، لە 10 رۆژدا و لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاوازدا لە دوای هێرشەکەی رۆژی 19ی کانوونی یەکەم لە سووریا، نزیکەی 25 چەکداری داعشیان کوشتووە یان دەستگیرکردووە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی سێنتکۆم کە رۆژی سێشەممە، 30ـی کانوونی یەکەمی 2025، بڵاوکراوەتەوە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا و هاوبەشەکانی لە سەرانسەری سووریا، لە 11 ئۆپەراسیۆنی هاوبەشدا کە لەنێوان 20 بۆ 29ی کانوونی یەکەم ئەنجامیانداون، سەرکەوتوو بوون لە کوشتنی لانیکەم 7 ئەندامی داعش و دەستگیرکردنی 18 چەکداری دیکە. 
 
سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش کردووە، ئۆپەراسیۆنەکە بووەتەهۆی لەنێوبردنی چوار کۆگای چەکی داعش.
 
ئەم ئۆپەراسیۆنە نوێیانە وەک بەشێک لە هەڵمەتی دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی "هۆکئای سترایک" لە رۆژی 19ی کانوونی یەکەم هاتن، کە تێیدا هێزەکانی ئەمریکا و ئوردن بە هاوبەشی و بە بەکارهێنانی زیاتر لە 100 مووشەکی وردپێک هێرشیان کردە سەر زیاتر لە 70 ئامانجی ستراتیژی داعش لە سووریا. 
 
هێرشەکە کە لەلایەن دەیان فڕۆکەی جەنگی، هێلیکۆپتەری جەنگی و تۆپخانەوە پشتیوانی دەکرا، ژێرخان و پێگە و کۆگاکانی چەکی داعشی لە ناوچەکانی ناوەڕاستی سووریا کردە ئامانج.
 
ئەدمیراڵ براد کوپەر، فەرماندەی سێنتکۆم لە راگەیێندراوەکەدا جەختی لەسەر بەردەوامیی ئەرکەکەیان کردوەتەوە و دەڵێت: "بەردەوام دەبین؛ سوورین لە پابەندبوونمان بۆ کارکردن لەگەڵ هاوبەشە هەرێمییەکان بۆ ریشەکێشکردنی هەڕەشەی داعش بۆ سەر ئەمریکا و ئاسایشی هەرێمی." 
 
لە راگەیێندراوەکەی سێنتکۆمدا ئاماژە بەوە کراوە، لە ساڵی 2025ـدا داعش ئیلهامبەخشی لانیکەم 11 پیلان یان ئەنجامدانی هێرش بووە لە ئەمریکا؛ ئاماژە بەوەش دەکات، هێزەکانی ئەمریکا و هێزە هاوبەشەکانی لە سووریا لە 12 مانگی رابردوودا چەندین ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە کە بووەتەهۆی دەستگیرکردنی زیاتر لە 300 چەکداری داعش و کوژرانی زیاتر لە 20ی دیکە.
 
فەرماندەی سێنتکۆم هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات: "بەردەوامبوون لە راوەدوونانی چەکدارە تیرۆریستەکان، لەنێوبردنی تۆڕەکانی داعش و کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکان بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی داعش، ئەمریکا و ناوچەکە و جیهان سەلامەتتر دەکات."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خۆپیشاندانی عەلەوییەکان لە لازقیەی سووریا کە داوای فیدراڵی و کۆتاییهێنان بە کوشتن و پێشێلکاری بەرامبەریان دەکەن، لە رۆژی 28-12-2025. وێنە: Reuters

ئەندامێکی رابیتەی عەلەوییەکانی سووریا: ئەمڕۆ 8 خۆپیشاندەر کوژراون

رۆژی 28ی مانگ، تەقینەوە لە مزگەوتێکی عەلەوییەکانی شاری حمسی سووریا روویدا. ئەم رووداوە عەلەوییەکانی نیگەران و تووڕە کرد. مەرجەعەکەیان رۆژی 27ی مانگ، 24 کاژێری دیاریکرد بۆ دەسەڵاتی سووریا بۆ ئەوەی چارەنووسی عەلەوییەکان دیاری بکرێت، بەڵام وادەکە کۆتاییهات و خۆپیشاندان لە حمس و لازقیە و چەند ناوچەیەکی دیکە دەستیپێکرد.