رووداو دیجیتاڵ
لە ساتەکانی سەرەتای ساڵی نوێی 2022 رووداوێکی هاتووچۆ لە ئاکسەرای تورکیا روویدا، حەوت کەس گیانیان لەدەستدا، لەنێویدا دوو منداڵ هەن.
بەیانی رۆژی شەممە 01-01-2022 لەسەر رێگەی گوندی هاتیپۆگلو سەر بە شاری ئاکسەرای تورکیا، ئۆتۆمبێلێک کە ناوی شۆفێرەکەی ئیبراهیم ئەرگون بووە، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی دیکە کە شۆفێرەکەی نووری بال بووە، رووداوێکی هاتووچۆ دروستدەکەن لە جۆری پێکدادان، بەو هۆیەوە حەوت کەس لە هەردوولا گیانیان لەدەستدا.
دوای گەیشتنی هێزەکانی جەندرمە، شەقامە سەرەکییەکە داخرا. لە رووداوەکەدا، هەردوو شۆفێر، سەمیحە هاوژینی ئیبراهیم ئەرگەن و کچەکانی رومەیسا، لەیلا و ئایسەل، نەوەکەی کە ناوی جەیدا ئەرگەنە گیانیان لەدەستدا.
تەرمی قوربانییەکان بۆ نەخۆشخانەی مۆرگا بۆ لێکۆڵینەوە و پشکنینی دادی گواستراوەتەوە.
رووداوەکە لە دەستپێکی ساتەکانی ساڵی نوێی 2022 روویداوە، دوای گواستنەوەی تەرمەکان و هەڵگرتنی ئۆتۆمبێلەکان، شەقامەکە بە رووی گەشتیاران کراوەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ