رووداو دیجیتاڵ
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیادا لە پارێزگای ئیزمیر، بە تۆمەتی "گەندەڵی و ساختەکاری" لە شارەوانیی شارەکە 120 کەس دەستبەسەرکران.
ئۆپەراسیۆنەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە یەکی تەمموزی 2025 لەسەر راسپاردەی داواکاری گشتیی ئیزمیر دەستیپێکرد، بە تۆمەتی گەندەڵی و ساختەکاری لێکۆڵینەوە لە گەورەشارەوانی شارەکە دەستپێکردووە.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا، داواکاری گشتی بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ 157 کەس دەرکرد.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هەریەک لە تونچ سۆیەر، سەرۆکی پێشووی گەورەشارەوانی ئیزمیر، شەنۆڵ ئاسڵانئۆغڵو، سەرۆکی رێکخستنەکانی ئیزمیری جەهەپە و ژمارەیەک بەڕێوەبەری شارەوانی دەستبەسەر کران.
لە کۆی ئەو 157 کەسەی بڕیاری دەستبەسەرکردنیان دراوە، 120 کەسیان دەستبەسەرکراون. ئۆپەراسیۆنەکە بۆ دەستبەسەرکردنی 37 داواکراوەکەی دیکە بەردەوامە.
عەلی ماهیر باشار، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا رایگەیاند: "ئەمە لێکۆڵینەوە نییە، راستەوخۆ ئۆپەراسیۆنێکی سیاسییە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ