5ی ئاب لیژنەی پرۆسەی چارەسەری لە پەرلەمانی تورکیا کۆدەبێتەوە

01-08-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هەفتەی داهاتوو یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد لە پەرلەمانی تورکیا، دەکرێت.
 
لیژنەکە کاژێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە، 5-8-2025، بە سەرپەرشتی نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کۆدەبێتەوە و بە فەرمی دەست بە کارەکانی دەکات. 
 
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئەندامانی لیژنەکەی بۆ ئەو کۆبوونەوەیە بانگهێشت کردووە، کە لە هۆڵی رێوڕەسمەکانی پەرلەمان دەکرێت.
 
کۆبوونەوەکە بە گوتاری کورتوڵموش دەستپێدەکات، پاشان هەڵسەنگاندنی ئەندامان دەخرێتەڕوو. دوای هەڵسەنگاندنەکان، شێواز و بنەماکانی کارکردنی لیژنەکە تاوتوێ دەکرێن و بڕیاریان لەسەر دەدرێت.
 
رۆژی پێنجشەممە 31ـی تەمموزی 2025، 10 پارتی سیاسی ناوی 47 نوێنەری خۆیان بۆ بەشداریکردن لە لیژنەی پرۆسەی چارەسەری، پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا کرد.
 
ئاکپارتی بە 21 ئەندام، جەهەپە بە 10، هەر یەک لە دەم پارتی و مەهەپە بە 4، پارتی رێگەی نوێ بە 3 و هەر یەک لە پارتی دۆزی ئازاد (هودا پار)، پارتی کرێکارانی تورکیا، پارتی رەنج، پارتی چەپی دیموکرات و پارتی سەرلەنوێ رەفاهـ بە یەک ئەندام بەشداری لە لیژنەکەدا دەکەن.
 
لە لیژنە 51 کەسییەکەدا سێ نوێنەر بۆ ئیی پارتی و نوێنەرێکیش بۆ پارتی دیموکرات تەرخان کرابوو، بەڵام هەردوولا بەشدارییان نەکرد.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو