لە ئیستەنبووڵ بە نارنجۆک هێرشکرایە سەر چایخانەیەک

02-01-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ناوچەی کوچوکچەکمەجە ـی ئیستەنبووڵ بە نارنجۆک هێرشکرایە سەر چایخانەیەک، نارنجۆکەکە نەتەقییەوە و لەلایەن تیمێکی پسپۆرەوە پووچەڵکرایەوە.

رووداوەکە درەنگی شەوی چوارشەممە یەکی کانوونی دووەمی 2025 لە شەقامی تورکمان لە گەڕەکی محەممەد عاکیف لە ئیستەنبووڵ روویدا.
 
کەسێک یان کەسانێک کە هێشتا ناسنامەیان دەستنیشان نەکراوە، نارنجۆکێکیان فڕێدرایە نێو چایخانەیەک و هەڵاتن. 
 
ئەو کەسانەی لە چایخانەکە بوون, هاتنە دەرەوە، بەڵام نارنجۆکەکە نەتەقییەوە.
 
دوای ئاگادارکردنەوەیان، تیمەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و رێوشوێنی ئەمنییان گرتەبەر. تیمە پسپۆڕەکان نارنجۆکەکەیان پووچەڵ کردەوە. 
 
پۆلیسی ئیستەنبووڵ لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە و لە هەوڵدایە بۆ دەستگیرکردنی ئەوانەی نارنجۆکەکەیان فڕێداوەتە نێو چایخانەکە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو