رووداو دیجیتاڵ
کابینەی تورکیا سێیەمین کۆبوونەوەی ئەم ساڵی خۆی بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات. تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق و گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دەبن.
کۆبوونەوەکە کاژێر 16:00ی ئەمڕۆ دووشەممە، 2ی شوباتی 2026، بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە دەستپێدەکات.
پرۆسەی چارەسەریی پرسی کورد لە باکووری کوردستان و تورکیا و، پێشهاتەکانی سووریا، لەوانەش رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق لە مژارە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە دەبن.
یەکێکی دیکە لە مژارەکانی کۆبوونەوەکە گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکایە.
جگە لەم مژارانە، پێشهاتە هەرێمییەکانی دیکە، لەوانەش دۆخی غەززە لە رۆژەڤی کۆبوونەوەکەدان.
چاوەڕوان دەکرێ رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا بڕیارەکانی حکومەت بە رای گشتی رابگەیێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ