رووداو دیجیتاڵ
ئایشەگول دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی دەڵێت، پیلانێک هەیە بۆ دانانی قەیووم لە شارەوانیی وان.
گوتەبێژی دەم پارتی دەشڵێت، "بیرۆکەی دانانی قەیووم شکاندنی ئیرادەی خەڵکە... بەهیچ شێوەیەک قبووڵی ناکەین و رێگە نادەین ئیرادەی گەلەکەمان زەوت بکرێت."
ئایشەگول دۆغان ئاماژە بەوەش دەکات، عەبدوڵڵا زێدان، بەربژێری دەرچووی دەم پارتی بۆ گەورە شارەوانیی وان "هەموو رێکارە یاساییەکانی جێبەجێ کردووە و هیچ کێشەیەکی نەبووە." ئەوەش لەکاتێکدایە بە چەند بیانووێک، هەوڵ بۆ دوورخستنەوەی عەبدوڵلا زێدان هەیە.
عەبدوڵڵا زێدان، بەربژێری دەم پارتی بۆ گەورەشارەوانیی وان لە هەڵبژاردنەکەی رۆژی 31ـی ئاداردا براوە بوو. دەمپارتی رێژەی 55.48٪ـی دەنگەکانی ئەو پارێزگایەی بردەوە.
نوێدەکرێتەوە...
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ