فڕۆکەیەک بەهۆی بەریەککەوتنی لەگەڵ پۆلێک باڵندە نیشتەوە

02-07-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی ئەنادۆڵو جێت، بەهۆی بەریەککەوتنی لەگەڵ پۆلێک باڵندە، گەشتی ئاسمانیی نێڤشەهیر - ئیستەنبووڵی هەڵوەشاندەوە.
 
بەگوێرەی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانیی ئەنادۆڵو جێت، فڕۆکەکە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 02-07-2023 لە فڕۆکەخانەی سەبیحە گۆکچەنی ئیستەنبووڵەوە گەشتی TK-7592ی بەرەو فڕۆکەخانەی کاپادۆکیا لە پارێزگای نێڤشەهیر کردووە.
 
وەکو کۆمپانیاکە دەڵێت، لە سەرەتاکانی گەشتەکەیدا فڕۆکەکە لەگەڵ پۆلێک باڵندە بەریەک دەکەون و بەهۆیەوە بەشی پێشەوەی فڕۆکەکە زیانی بەردەکەوێت. ساتی بەریەککەوتنەکە، سەرنشینانیش هەست بە دۆخەکە دەکەن و تووشی ترس و دڵەڕاوکێ دەبن.
 
بەپێی پلانی ئەنادۆڵو جێت، دەبوو فڕۆکەکە دوای نیشتنەوە لە فڕۆکەخانەی کاپادۆکیا بەرەو ئیستەنبووڵ بەڕێبکەوێت، بەڵام دوای ئەوەی شارەزایانی بەشی میکانیک پشکنینیان بۆ فڕۆکەکە کرد، واژۆیان لەسەر نووسراوی دووبارە فڕین نەکرد و بڕیاریان دا فڕۆکەکە تاوەکو ئەو کاتەی بە تەواوی چاکدەکرێتەوە، گەشت نەکات. هەربۆیە فڕۆکەیەکی دیکە بۆ گەشتی نێڤشەهیر - ئیستەنبووڵ تەرخان کرا.
 
لە ساڵی 1942ەوە زیاتر لە 30 رووداوی فڕۆکەی سڤیل لە باکووری کوردستان و تورکیا روویانداوە؛ دوایینیان رۆژی 14ی ئابی 2021 بوو کە فڕۆکەیەکی بەرگریی شارستانیی رووسی بوو. ئەو فڕۆکەیە دوای ئەوەی ئاوی تانکییەکەی بەسەر دارستانی سووتاوی مەرەشی باکووری کوردستاندا رشت، کێشەی تەکنیکیی بۆ دروستبوو و بەو هۆیەوە خۆی بە شاخێکدا کێشا. لەو رووداوەدا هەشت کەس گیانیان لەدەستدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو