رووداو دیجیتاڵ
نرخی گازی سرووشتی بۆ ماڵان لە تورکیا و باکووری کوردستان 24.6% و لە کەرتی پیشەسازییشدا 7.86% بەرزکرایەوە.
دەستەی رێکخستنی بازاڕی وزەی تورکیا راگەیێندراوێکی لەبارەی گۆڕانکاری لە نرخی گازی سرووشتی بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیێندراوەکە، لە چوارچێوەی ئامانجەکانی بودجەدا، نرخی گازی سرووشتی بەپێی نرخی فرۆشی گشتی نوێ کراوەتەوە و بڕیارەکە رۆژی چوارشەممە دووی تەمموزی 2025 دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
دەستەی وزە دەڵێ: "لە چوارچێوەی نرخی گازی سرووشتیدا کە کۆمپانیای گواستنەوەی نەوت و کۆمپانیای بۆتاش (کۆمپانیای نیشتمانی گواستنەوەی پیترۆڵ) دیاری کردووە، نرخی گازی سرووشتی بۆ کەرتی پیشەسازی 7.86% و نرخی گازی سرووشتی بۆ ماڵان 24.6% بەرز کراوەتەوە".
تورکیا وڵاتێکی هاوردەکاری گازی سرووشتییە، گرانبوونی نرخەکەی لە بازاڕەکانی جیهاندا بەگشتی کاریگەری لەسەر وڵاتەکە هەیە.
رووسیا، ئازەربایجان، ئێران، جەزائیر و نایجیریا لەو وڵاتانەن کە بەشیکی زۆری پێداویستیی گازی سرووشتیی تورکیا دابین دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ