رووداو دیجیتاڵ
وه‌زیری ناوخۆی توركیا دەڵێت، له ناوچه‌ی ساراچهانەی ئیسته‌نبووڵ 42 كه‌س به تۆمه‌تی "سووكایه‌تیکردن" به رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان ده‌ستبەسەرکراون.
عه‌لی یه‌رلیكایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئەمڕۆ چوارشەممە دووی تەمموزی 2025 له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس په‌یامێكی له‌باره‌ی رووداوه‌كانی شەوی رابردووی گردبوونەوەی جه‌هه‌په لە ئیستەنبووڵ بڵاوكرده‌وه.
یه‌رلیكایا گوتی، له ساراچهانه 42 كه‌س به تۆمه‌تی سووكایه‌تیکردن به ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا و دژایه‌تیکردنی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستبەسەرکراون.
یه‌رلیكایا ده‌ڵێت، "هیچ كه‌سێك له وڵاته‌كه‌ماندا ناتوانێت شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌كان بكاته شوێنی هێرش بۆ سه‌ر ویستی گه‌له‌كه‌مان. هیچ كه‌سێك ناتوانێت به ناوی ئازادییه‌وه ژه‌هری رقوكینه‌ی خۆی له شه‌قامه‌كان بڵاوبكاته‌وه. ئه‌و كه‌سه‌ی سووكایه‌تی به به‌ڕێز سه‌رۆككۆمار ده‌كات شه‌رمه‌زار ده‌كه‌م."
جه‌هه‌په شەوی رابردوو به‌بۆنەی تێپەڕبوونی 100 رۆژ بەسەر ده‌ستگیركردنی ئه‌كره‌م ئیمامۆغڵو، سه‌رۆكی لەکارلابراوی گەورەشاره‌وانیی ئیسته‌نبووڵ، له ناوچه‌ی ساراچهانه گردبوونەوەیەکی جەماوەری سازدا. له گردبوونەوەکەدا ئاڵۆزی دروستبوو و پۆلیس ده‌ستوه‌ردانی كرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ