رووداو دیجیتاڵ
شاندی دەم پارتی ئیمراڵی بە مەبەستی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بەرەو دوورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوت.
ئەمڕۆ سێشەممە دووی کانوونی یەکەمی 2025، شاندی دەم پارتی ئیمراڵی کە پێکهاتووە لە پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی وان و بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا؛ میدحەت سانجار، پەرلەمانتارانی دەم پارتی لە بازنەی رووها و پارێزەر فایق ئۆزگور ئەرۆڵ، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە بەرەو دوورگەی ئیمرالی بەرێکەوتن.
چاوەڕوان دەکرێت شاندەکە دوای گەڕانەوەیان لە دوورگەی ئیمراڵی ئەنجامی کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئۆجەلان بۆ رای گشتی باس بکەن.
شاندەکە، دوای سەردانی شاندێکی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کە بۆ چارەسەری پرسی کورد لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێندراوە، بۆ یەکەمجار سەردانی دوورگەکە دەکات.
دوایین سەردانی شاندی دەم پارتی بۆ دوورگەی ئیمرالی، دووشەممە سێی تشرینی دووەمی 2025 بوو، کە هەر لەو سێ کەسە پێکهاتبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ