رەجەب تەیب ئەردۆغان سوێندی یاسایی خوارد

03-06-2023
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ شەممە، 3-6-2023 رەجەب تەیب ئەردۆغان وەک سەرۆککۆماری تورکیا سوێندی یاسایی خوارد، ئەوەش دوای ئەوەی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتییدا 27 ملیۆن و 834 هەزار و 589 دەنگ کە دەکاتە 52٪ی دەنگەکانی بەدەستهێنا. 

کاژێر 15:00 بە کاتی ئەنقەرە (هەمان کات بە گوێرەی هەولێر) رەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەرلەمانی تورکیا سوێندی یاسایی خوارد و بەڵگەنامەی دەستبەکاربوونیشی لە لایەن دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی کاتیی پەرلەمانەوە رادەست کرا. 
 
دوای سوێندخواردنەکە، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی گڵکۆی مستەفا ئەتاتورک، دامەزرێنەری کۆماری تورکیا دەکات و کاژێر 17:00ش بەشداری لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوون دەبێت کە لە کۆشکی کۆمری بەڕێوەدەچێت. 
 
لە کاتی گەیشتنی ئەردۆغان و یەکەی ئەسپسوار بۆ کۆشکی کۆماری، 101 تۆپ دەتەقێندرێن؛ هەروەها لە بارەگاکانی سەر بە فەرماندەیی ئاسمانی، وشکانی و دەریایی 101 تۆپ دەتەقێندرێن. 
 
هەر لە رێوڕەسمەکەدا ئۆرکێسترای سەمفۆنیای سەرۆکایەتیی کۆمار، تیمی میوزیکی کلاسیکی تورکیی سەرۆکایەتیی کۆمار، تیمی میوزیکیی سەربازیی سوپای تورکیا و تیمەکانی نمایشی سوپای تورکیا ئامادە دەبن. 

 

 

دواتریش خوانی ئێوارە لە کاژێر 19:00 لە کۆشکی چانکایا رێک دەخرێت و میوانان لەوێ دەبن و دواتریش چاوەڕوان دەکرێت ئەردۆغان ناوی ئەندامانی کابینەکەی رابگەیێنێت. 
 
لە رێوڕەسمەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، 21 سەرۆکی وڵاتان، 13 سەرۆکوەزیرانی وڵاتان، 12 سەرۆکی پەرلەمان و نوێنەرانی 8 رێکخراوی نێودەوڵەتی ئامادە دەبن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو