رووداو دیجیتاڵ
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا راگەیاند، ئاگری دارستانەکانی ئیزمیر، بیلجیک و مانیسای تورکیا زیانی زۆری مادی لێکەوتووەتەوە.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزیری نێوخۆی تورکیا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-7-2025 لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، سووتانی دارستان لە پارێزگای ئیزمیر زیانی بە 110 خانوو، دوو کارگە و پانتاییەکی بەرفراوان زەوی گەیاندووە. هەروەها لە پارێزگای بیلەجیک 69 خانوو و سێ کارگە بە تەواوی سووتاون. لە مانیساش 5 خانوو سووتاون.
یەرلیکایا هەروەها دەڵێت، ئەو ئاگرەی رۆژی 30ی حوزەیران لە پارێزگای بیلەجیک هەڵگیرسا، بە تەواوی لەلایەن بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵکرا و دوای چوار رۆژ کۆنتینەر لە دوو گوندی ناوچەکە دانرا، کە مەترسیی ئاگرەکەیان لەسەر بوو و 26 ماڵبات لەوێدا نیشتەجێ کران.
ماوەی ھەفتەیەکە لە چەند پارێزگایەکی تورکیا ئاگری دارستان بەردەوام بووە و زیانی ماددی و ژیانی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ