رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی پلانی کۆشکی کۆماریی تورکیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 03-08-2023 شورای باڵای تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماری کۆبووەوە.
دوای ئەوەی پێشنیوەڕۆ سەردانی گۆڕی مستەفا کەمال ئەتاتورک، دامەزرێنەر و یەکەمین سەرۆککۆماری تورکیا دەکات؛ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کاژێر 12.00ی نیوەڕۆ سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی شورای باڵای سەربازیی وڵاتەکەی کرد. کۆبوونەوەکە لە کۆشکی کۆماری بەڕێوەچوو.
بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بریتی بوون لە : جەودەت یڵماز، یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا؛ یڵماز تونچ، وەزیری داد؛ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوە؛ محەممەد شیمشەک، وەزیری گەنجینە و دارایی؛ عەلی یەرلیکایا، وەزیری نێوخۆ؛ یوسف تەکین، وەزیری پەروەردە؛ یاشار گولەر، وەزیری بەرگری؛ موسا ئاڤسەڤەر، سەپاسالار؛ ئەرجومەنت تاتڵیئۆغڵو، فەرماندەی هێزی دەریایی و ئەتیلا گولان، فەرماندەی هێزی ئاسمانی.
لە کۆبوونەوەکەدا بابەتەکانی بەرزکردنەوەی پلە سەربازییەکان خراونەتە بەر باس.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ