رووداو دیجیتاڵ
وەزیری ژێرخان و گواستنەوە و گەیاندنی تورکیا رایگەیاند، لەوانەیە هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری وڵاتەکەی لە ساڵی 2027 دا بکرێت.
لە کۆبوونەوەی رێکخستنەکانی ئاکپارتی کە رۆژی شەممە 2-8-2025 لە پارێزگای ترابزۆن بەڕێوەچوو، عەبدولقادر ئوراڵئۆغڵو، وەزیری ژێرخان و گواستنەوەی گەیاندنی تورکیا گوتارێکی پێشکێشکرد.
لە بەشێکی گوتەکانیدا ئوراڵئۆغڵو جەختی لەسەر هەڵبژاردنی داهاتوو و بەتایبەتیش هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کردەوە و رایگەیاند رەنگە لە ساڵی 2027 بکرێت.
ئەم گوتەیەی وەزیرەکە لەکاتێکدایە کە بەگوێرەی رۆژژمێری دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ساڵی 2028 هەڵبژاردن دەکرێت.
لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانیی تورکیا کە رۆژی 14-5-2023 بەڕێوەچوو، لە کۆی 600 کورسیی پەرلەمانی تورکیا، ئاکپارتی 268 کورسی، جەهەپە 169 کورسی، چەپی سەوز (دەم پارتی) 61 کورسی، مەهەپە 50 کورسی، ئیی پارتی 43 کورسی، سەرلەنوێ رەفاهـ 5 کورسییان بەدەستهێنا.
ئێستا جەهەپە داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکات، بەڵام ئاکپارتی رەتیدەکاتەوە و سەرۆککۆماری تورکیا لە چەندین بۆنەدا رایگەیاندووە هەڵبژاردن لە ساڵی2028 دا دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ