پەرلەمانتارێکی جەهەپە: دەمانەوێت پرسی کورد لەڕێی دانوستاندنەوە چارەسەر بکرێت

03-08-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەزگین تانریکوڵو، پەرلەمانتاری پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) رایگەیاند، بەهۆی بەشداریکردنی لە لیژنەی پەرلەمانیی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەر، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە زانیاریی ناڕاست و سووکایەتی لەبارەیەوە بڵاودەکرێنەوە. 
 
سەزگین تانریکوڵو، کە یەکێکە لە ئەندامانی جەهەپە لەو لیژنە 51 کەسییەی لەلایەن نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیاوە پێکهێنراوە، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و هۆشداریی دا.
 
تانریکوڵو لەو ڤیدیۆیەدا کە شەوی رابردوو 2-8-2025 لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاوکردەوە و گوتی، "ئێمە لە تورکیا دا لەگەڵ ئاشتین، دەڵێین با چەک، پێکدادان، تووندوتیژی و تیرۆر نەبێت. پرسی کورد لەڕێی دانوستاندنەوە چارەسەر بکرێت".
 
پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لەلایەن بەشێک لە پارتەکانی ئۆپۆزیسیۆنەوە رەخنەی ئەوەی لێدەگیرێت، کە بەشداریی لەو لیژنەیەدا کردووە. تەنانەت بەشێکیان داوای کشانەوەی لێ دەکەن.
 
سەزگین تانریکوڵو کە کوردی ئامەدە، کەوتووەتە بەر شەپۆلێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەڵێت، "لە پەرلەمان لیژنەیەک پێکهێنرا. جەهەپە 10 ئەندامی هەیە کە یەکێکیان منم. رۆژی سێشەممە دەست بە کارەکانی دەکات.  لە زۆر هەژماری ساختەوە لەبارەی من درۆ، زانیاریی نادروست و سووکایەتی بڵاودەکرێنەوە".
 
ئەو پەرلەمانتارەی جەهەپە جەخت دەکاتەوە کە تەواوی ئەو زانیارییانە بێ بنەمان و زووتریش لەڕێی پارێزەرانییەوە سکاڵای لەسەر بەشێک لەو کەسانە تۆمارکردووە و بردوویەتییەوە. هاوکات داوا لە خەڵک دەکات، باوەڕ بە هەموو کەسێک نەکەن.
 
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا، لیژنەکە لە 51 ئەندام پێکدێت؛ ئاکپارتی 21 ئەندام، جەهەپە 10 ئەندام، هەریەکە لە دەم پارتی و مەهەپە 4 ئەندام، ئیی پارتی و رێبازی نوێ 3 ئەندامیان بەردەکەوێت. 
 
هوداپار، یەنیدەن رەفاهـ، پارتی کرێکاری، پارتی رەنجدەران، پارتی دیموکرات و پارتی سۆسیال دیموکراتیش هەریەکەیان ئەندامێکیان بۆ دانراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە