رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی راپرسییەکی کۆمپانیای لێکۆڵینەوەی گێنار، ئاکپارتی یەکەمی تورکیایە و پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) دووەمە.
کۆمپانیای لێکۆڵینەوەی گێنار ئەنجامی راپرسییەکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاکپارتی بە بەدەستهێنانی 33.7٪ی دەنگەکان، پلەی یەکەمی تورکیایە و پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) بە 31.8٪ لە پلەی دووەم دێت.
ئیحسان ئاکتاش، سەرۆکی کۆمپانیای لێکۆڵینەوەی گێنار ئەنجامی ئەو راپرسییەی بڵاوکردەوە، کە ئەم هەفتەیە لە تورکیا و باکووری کوردستان کاریان لەسەر کردووە.
لەکاتێکدا چەند ناوەند و کۆمپانیایەکی تایبەت بە راپرسی باسی پێشەنگبوونی جەهەپە دەکەن، کۆمپانیای گێنار ئاماژە بەوە دەکات ئاکپارتی هێشتا پێشەنگە.
هەر بەگوێرەی ئەنجامی راپرسییەکەی گێنار، پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) 9.4٪ی دەنگەکانی تورکیا دەباتەوە و دەبێتە سێیەم پارتی ئەو وڵاتە.
هەروەها بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) 8.4٪ی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت.
ئەنجامی راپرسیی کۆمپانیای گێنار
ئاکپارتی: 33.7٪
جەهەپە: 31.8٪
دەم پارتی: 9.4٪
مەهەپە: 8.4٪
ئیی پارتی: 4.5٪
پارتی زافەر: 3.7٪
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ