میوزیکژەنێکی کورد لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبوووڵ دەستبەسەر کرا

03-11-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

میوزیکژەنێکی کورد لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ تورکیا لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ دەستبەسەر کرا.
 
هاکان ئاکای، میوزیکژەنی کورد، شەوی رابردوو لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ تورکیا لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە بۆ رێکخراو" دەستبەسەرکرا. 
 
بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان، بڕیارە ئاکای ئەمڕۆ دووشەممە ئاکای لە دانیشتنی دادگەی ئایدن کوشئاداس گوتەی لێوەربگیرێ.
 
ئەسرا بیلەن و ئەمرە باران، پارێزەرانی ئاکای شەوی رابردوو رایانگەیاند: "هونەرمەندی کورد هاکان ئاکای، ئەمشەو لە دەوروبەری کاژێر 19:30 لە فڕۆکەخانەی ئستەنبووڵ لە کاتی هاتنەناوەوەی بۆ تورکیا بە تۆمەتی پڕوپاگەندەکردن بۆ رێکخراو دەستبەسەرکرا. هاکان ئاکای ئێستا لە بنکەی پۆلیسی فڕۆکەخانەی ئیستەنبووڵ راگیراوە و سبەی بەیانی گوتەی لێوەردەگیرێ".
 
پارێزەرەکان گوتیان: "هەرچەندە بەهۆی نەبوونی دۆسیەی لێکۆڵینەوەکەی لەو بنکەیەی تێیدا راگیراوە، هێشتا نازانین تۆمەتەکان چین، بەڵام بە هەر بیانوویەک بێ، دەستبەسەرکردنی هونەرمەندێکی کورد بە تۆمەتی پڕوپاگەندە، لەگەڵ گوتارەکانی 'ئاساییکردنەوە' و 'دیموکراتیزەکردن'ی دەسەڵات لەم قۆناخەی ئێستادا ناکۆکە. هونەر، ئازادیی بیرکردنەوە و دەربڕین مافی گەردوونیین. بە تاوانبارکردنی هونەر و ناسنامە، هەڵوێستێکی گونجاو نییە بۆ ئاشتیی کۆمەڵایەتی. ئێمە بەدواداچوون بۆ ئەم هەڵوێستە نایاساییە دەکەین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

Notepad More Tools Delete Icon Download Icon Copy Icon Preferences Play Ambient Noise Play Writing Timer Share Notes across system apps Activate Floating Window About هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا. وێنە: AA 44 characters • 7 words

هاکان فیدان: نامانەوێت ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی هەسەدە بکەین بەڵام ئارامیمان نەماوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی نایەوێت جارێکی دیکە ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بکاتەوە، بەڵام هۆشداری دەدات کە بەهۆی دواکەوتنی پڕۆسەی تێکەڵبوون لەگەڵ سوپای سووریا "ئارامیی لایەنە پەیوەندیدارەکان خەریکە نامێنێت."