وەزارەتی نێوخۆی تورکیا لەبارەی چوونی پێشمەرگە بۆ جزیر: لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە

03-12-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتی نێوخۆی تورکیا، لێکۆڵینەوە لەسەر دیمەنی دەرکەوتنی پێشمەرگەکانی پاسەوانی سەرۆک بارزانی لە جزیر دەستیپێکردووە.
 
دیمەنی پێشمەرگە بە چەک و لۆگۆی ئاڵای کوردستانەوە لە جزیری بۆتان تادێ کاردانەوەی زیاتری بەدوادا دێت.
 
وەزارەتی نێوخۆی تورکیا درەنگی شەوی رابردوو 02-12-2025 راگەیێندراوێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، "لەگەڵ بڵاوبوونەوەی 'دیمەنی پاسەوان'ی تایبەت بە سیمپۆزیۆمێک لە جزیر، دەست بە لێکۆڵینەوە کرا. دوو پشکنەر بۆ ئەو مەبەستە راسپێردران. ئەمە بە رای گشتی رادەگەیێندرێت."
 
هەر دوێنێ ئێوارە عومەر چەلیک گوتەبێژی ئاکپارتی لە پرۆگرامێکی تەلەفیزۆنیدا رایگەیاندبوو، کە وەزارەتی نێوخۆ دەست بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکات.
 
پێشتر دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) چوونی پاسەوانانی سەرۆک بارزانی بە 'رەزالەت' ناوبردبوو. بارەگای بارزانی بە تووندی وەڵامی باخچەلی دایەوە.
 
رۆژی شەممە 29-11-2025، سیمپۆزیۆمی مەلای جزیری بە ئامادەبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی لە شارۆچکەی جزیری سەر بە پارێزگای شرنەخ بەڕێوەچوو.
 
خەڵکی جزیر و باکووری کوردستان پێشوازییەکی گەرمیان لە سەرۆک بارزانی کرد و گرتەی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان بە سروود و گۆرانیی کوردانە بڵاوکرانەوە.
 
ئەم دیمەنانە و گرتەی ڤیدیۆیی پاسەوانانی سەرۆک بارزانی بە چەک و ئاڵای کوردستان کە لە سەر قۆڵیان بوو،  کاردانەوەی بەشێکی تورکە نەتەوەپەرستەکانی لێکەوتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەنگیز چاندار، پەرلەمانتارێکی دەم پارتی

جەنگیز چاندار بۆ ئەردۆغان: سنوورێک بۆ هاکان فیدان دابنێ

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی داوا لە سەرۆککۆماری تورکیا دەکات سنوورێک بۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی دابنێ و رایگەیاند، "ئەو زمانەی وەزیری دەرەوە بەکاریدەهێنێت، لە تورکیا و سووریا و هەموو شوێنێک دڵی ملیۆنان کورد دەشکێنێت."