رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، بایەخێکی زۆر بە سەقامگیریی ڤەنزوێلا دەدات و ئامادەیە بۆ هاوکاریی بنیاتنەرانە.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لە نزیکەوە چاودێریی دوایین پێشهاتەکانی ڤەنزوێلا دەکەین. تورکیا بایەخێکی زۆر بە سەقامگیریی ئەو وڵاتە و ئارامی و خۆشگوزەرانیی خەڵکەکەی دەدات؛ بۆئەوەی دۆخی ئێستا دەرهاویشتەی نەرێنیی لەسەر ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی نەبێت، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین دان بە خۆیاندا بگرن."
تورکیا هەروەها دەڵێت، "ئامادەین هەموو جۆرە هاوکارییەکی بونیاتنەرانە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ڤەنزوێلا لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشکێش بکەین."
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا باس لەوە دەکات، باڵیۆزخانەکەیان لە کاراکاس، لەگەڵ ئەو هاووڵاتییانەیان لە ڤەنزوێلا دەژین، لە پەیوەندی و هاوئاهەنگیدان.
رۆژی شەممە 3ی کانوونی دووەمی 2026 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس سۆشیەڵ پەیامێکی لەبارەی هێرشی سوپای وڵاتەکەی بۆ سەر ڤەنزوێلا بڵاوکردەوە.
ترەمپ لەوبارەیەوە نووسی، "ئەمریکا بە سەرکەوتوویی هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ڤەنزوێلا و تێیدا سەرکردەکەی، سەرۆک نیکۆلاس مادۆرۆ و هاوژینەکەی دەستگیرکران و برانە دەرەوەی وڵات."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ