رووداو دیجیتاڵ
وەزیری بازرگانیی تورکیا ئاماری تایبەت بە هەناردەی وڵاتەکەیی خستەڕوو و رایگەیاند، شوباتی ئەم ساڵ تورکیا بایی 20.8 ملیار دۆلار هەناردەی کردووە.
لە پرۆگرامێکدا، کە تایبەت بوو بە ئاماری هەناردەی تورکیا لە مانگی شوبات و رۆژی سێشەممە 04-03-2025 لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، عومەر بۆڵات، وەزیری بازرگانیی تورکیا گوتی، "هەناردەی شوباتی 2025ی تورکیا، 20 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار بووە. پار 21 ملیار و 91 ملیۆن دۆلار بووە، شوباتی ئەم ساڵ 314 ملیۆن دۆلار کەمبووەتەوە. ئەمەش دەکاتە رێژەی 1.5%."
وەزیری بازرگانیی تورکیا لەبارەی دابەزینی ئاستی هەناردە رایگەیاند، شوباتی ئەم ساڵ لە کەشوهەوایەکی دژواردا تێپەڕی.
بەگوێرەی راپۆرتی دامەزراوەی ئاماری ئەو وڵاتە، ساڵی 2024 تورکیا بایی 237 ملیار و 559 ملیۆن دۆلار هەناردەی کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ