هاونیشتمانییەکی باکووری کوردستان دکتۆرا لە بواری بەهارات بەدەستدەهێنێت

04-11-2023
نازم شەکرئۆغڵوو لە باکووری کوردستان دکتۆرای لە بواری بەهارات بەدەستهێناوە
نازم شەکرئۆغڵوو لە باکووری کوردستان دکتۆرای لە بواری بەهارات بەدەستهێناوە
نیشانەکردن باکووری کوردستان بەهارات
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دووکانێکی بەهارات لە کیلیسی باکووری کوردستان نەک تەنیا بۆنی بەهاراتەکەی بەنێو بازاڕدا بڵاوکردووەتەوە، بەڵکو بەهۆی ئەوەی کوڕی خاوەن دووکانەکە دکتۆرای لەبواری بەهاراتدا بەدەستهێناوە، بووەتە جێگەی باس و خواسی خەڵکەکە.
 
عومەر شەکرئۆغڵو، باوکە تەمەن 71 ساڵەکەی پرۆفیسۆر دکتۆر نازمە، سەبارەت بە کوڕەکەی دەڵێ "کاتێک دەستم بەو کارە کرد، نازمی کوڕم زۆر یارمەتیی دام. نازم بەشێوەی زانستی لەبارەی بەهارات خوێندی و ئەوەش منی زۆر دڵخۆش کرد، ئەو بەشێوەیەک سەرکەوتوو بوو، کە دکتۆراکەشی لەبارەی بەهارات وەرگرت، سەرکەوتنەکانی ئەو، من دڵخۆش دەکەن.''
 
نازم لە پۆلی سێی سەرەتایی بووە کاتێک باوکی دووکانی بەهاراتی داناوە، ئێستاش دوای تێپەڕینی تەمەنێک بەسەر ئەو کارە، پرۆفیسۆر دکتۆر نازم بە گرنگییەوە باسی بەهارات دەکات.
 
د. نازم مامۆستای بایۆلۆجییە لە زانکۆی دیلۆک، دەڵێ "کاتێک من لەبەردەم دووکانی باوکم قاوەم دەکوڵاند، هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردە ببمە سەرۆکی کۆمیسیۆنی قاوە، یان کاتێک ئاڵەتی رەش و کەموونم لە ئاش دەهاڕی، هەرگیز بەخەیاڵمدا نەدەهات رۆژێک دەبمە سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەهارات، بەڵام قەدەر وایکرد کە بەشێوەیەکی زانستی بچمە نێو کاری بەهاراتەوە.''
 
پرۆفیسۆر دکتۆر نازم شەکرئۆغڵو تاوەکو ئێستا سەردانی 100 وڵاتی کردووە کە تێیاندا لێکۆڵینەوە لەبارەی بەهارات کراوە، هەروەها بەشداریی چەندین سیمیناری کردووە، لەبارەی ئەو بەهاراتانەی لە باکووری کوردستان و تورکیا دروست دەکرێن.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنجێک لە عەلوەی سلێمانی خەریکی کارکردنە

عەلوەی سلێمانی: بەهۆی گرانیی کارەباوە رۆژانە 3 بۆ 4 تۆن سەوزە و میوە فڕێ دەدەین

بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی گرانیی نرخی کارەباوە ناتوانن ساردکەرەوەکان کارپێبکەن، بەو هۆیەشەوە رۆژانە سێ بۆ چوار تۆن سەوزە و میوەیان خراپ دەبێت و فڕێی دەدەن