لە کارگەیەکی ئامەد کەسێک کوژرا و 12ـی دیکەش بریندار بوون

03-11-2023
هەوار ئیسماعیل
نیشانەکردن باکووری کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە کارگەیەکی پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان، شەڕە چەقۆ روویدا، لە ئەنجامدا کەسێك کوژرا و  12ـی دیکەش بریندار بوون، دواتر پێنج لە بریندارەکان دەستبەسەرکران.
 
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 2ـی تشرینی دووەمی 2023 لە کارگەیەکدا لە شارۆچكەی بسمیلی سەر بە پارێزگای ئامەد روویداوە. 
 
بە گوێرەی زانیارییەکان بە هۆکارێكی نادیار دەمەقاڵێ لە نێوان وەستای کارگەکە و کرێکاراندا روویدا و دواتر بووەتە شەڕیان. لە شەڕەکەدا کەسێك بە ناوی جەلال بە چەقۆ کوژراوە و 12ـی دیکەش بریندار بوون. 
 
دوای گەیشتنی تیمەکانی جەندرمە و تیمی تەندروستی 12 بریندارەکە بە ئامبوڵانس رەوانەی نەخۆشخانەی دەوڵەت لە بسمیل کران و دواتر حەوت لە بریندارەکان گوازرانەوە نەخۆشخانەکانی شاری ئامەد.
 
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتیی بسمیل لە رووداوەکە، پێنج لەو کەسانەی لە شەڕەکەدا بریندار بوون دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی دەوڵەت لە بسمیل، لەلایەن تیمەکانی سەر بە فەرماندەیی جەندرمە دەستبەسەرکران. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی پۆلیسی ئاکرێ

لە بەردەرەش بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە دوو مێرمنداڵ بریندار کران و تۆمەتبارێکیش دەستگیر کرا

ئەمشەو لە گەڕەکی شۆڕشی قەزای بەردەرەش، بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە تەقە لە ماڵێک کرا و لە ئەنجام دا دوو مێرمنداڵ بە سەختی بریندار بوون؛ پۆلیسیش دەڵێت، تۆمەتباری سەرەکیی رووداوەکەیان دەستگیر کردووە.