کۆمەڵەیەک لە باکووری کوردستان 18 ساڵە باڵندە جیاوازەکان تۆماردەکەن و چاودێرییان دەکەن

01-11-2023
کۆسار عوسمان @KassoOsman
باڵندەکانی باکووری کوردستان تۆمار دەکرێن
باڵندەکانی باکووری کوردستان تۆمار دەکرێن
نیشانەکردن باکووری کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمەڵەیەک لە پارێزگای ئیدری باکووری کوردستان، ماوەی 18 ساڵە باڵندە جیاوازەکانی ناوچەکە تۆمار دەکەن، لە جۆرەکانیان دەکۆڵنەوە و ئەڵقەیەکی لێ بەند دەکەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە باڵندەکە تۆمار نەکەن. 
 
چاغان شەکەرجیئۆغڵو، سەرۆکی کۆمەڵەی سروشتیی باکوورە دەڵێت، "ئەو شوێنەی زۆرترین جۆری باڵندەی تێدا تۆمارکراوە، بەهەشتی باڵندەی ئاراسە. 316 جۆری باڵندەمان لێرە تۆمارکردووە کە 60٪ـی جۆرەکانی باڵندەی تورکیایە. تەنیا لەم پانتاییە کە 10 کیلۆمەتر چوارگۆشەیە."
 
کۆمەڵەکە هەر باڵندەیەک دەگرن، سەرەتا تۆماری دەکەن و دواتر ئەڵقەیەکی پێوەبەند دەکەن، دوای ئازادکردنی پرۆسەکە کۆتایی نایەت بەڵکو لەڕێی ئەو ئامێرەی لێیان دەبەستن چاودێرییان دەکەن. 
 
سەرۆکی کۆمەڵەی سروشتیی باکوور باس لەوەش دەکات، "ئەو باڵندانەی ئەڵقەمان لێداون و ئامێرمان بۆ داناون، کۆچ بۆ نزیکەی 40 وڵات لە سێ کیشوەر دەکەن و لەو نێوانەدا هاتووچۆ دەکەن. بەشێکیان هەشت هەزار کیلۆمەتر دەبڕن و دەڕۆنە باشووری ئەفریقا و دواتریش کۆچ بۆ سیبریا و نزیک جەمسەری باکوور دەکەن. هەندێکیان تاوەکو نایجیریا دەڕۆن."
 
ئەم ناوچەیە یەکتربڕی سێ لەو هەشت رێڕەوەی باڵندەیە، کە لە جیهاندا بە رێڕەوێکی سەرەکی دانراون، ساڵانە چەندین پسپۆڕی زانستی باڵندە بۆ بینینی جۆرە دەگمەنەکان روو لە بەهەشتی باڵندەی ئاراس دەکەن.
 
بە گوتەی چاغان شەکەرجیئۆغڵو، "باشوکە شێتە لە جیهاندا رووبەڕووی لەنێوچوونی وەچە بووەتەوە. پسپۆرانی جیهان لەڕێی ئامێرەکانیانەوە زۆرترین تۆماری ئەو باڵندەدەیان لێرە کردووە. باشوکە شێتە لە جیهاندا دەگمەنە و کەم کەس دەزانێت لە کوێ هەیە، بەڵام ئێمە لێرە زیاتر لە 12 دانەمان گرت و ئامێرمان لێ بەستن."
 
کۆمەڵەی سروشتیی باکوور لە ماوەی 18 ساڵدا نزیکەی 170 هەزار باڵندەی تۆمارکردوون، کە 205 جۆری جیاوازن، نزیکەی 140ـیان چەند جۆرێک ئامێریان لێ بەندکراوە و بەردەوام چاودێری دەکرێن. 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنجێک لە عەلوەی سلێمانی خەریکی کارکردنە

عەلوەی سلێمانی: بەهۆی گرانیی کارەباوە رۆژانە 3 بۆ 4 تۆن سەوزە و میوە فڕێ دەدەین

بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی گرانیی نرخی کارەباوە ناتوانن ساردکەرەوەکان کارپێبکەن، بەو هۆیەشەوە رۆژانە سێ بۆ چوار تۆن سەوزە و میوەیان خراپ دەبێت و فڕێی دەدەن