لە باکووری کوردستان و تورکیا ژمارەی قوتابییان لە زیادبوون و مامۆستایان لە کەمبووندایە

02-11-2023
هەوار ئیسماعیل
نیشانەکردن باکووری کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە باکووری کوردستان و تورکیا بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو ژمارەی قوتابیان لە قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندییەکان زیادیانکردووە و لە بەرامبەردا ژمارەی مامۆستایان کەمیانکردووە.
 
دەستەی ئاماری تورکیا لە چوارچێوەی "100 ساڵ ئامار" ژمارەی قوتابخانە و مامۆستایان و قوتابیانی بڵاوکردەوە. داتاکان دەریانخستووە، ژمارەی قوتابیان لە قوتابخانە بنەڕەتی و ناوەندییەکان زیادیکردووە، بەڵام سەرەڕای ئەوەی ئەم ساڵ 45 هەزار مامۆستا دامەزرێندراون، ژمارەی مامۆستایان کەمیکردووە.
 
بەگوێرەی داتاکان،  لە ساڵی خوێندنی 2022-2023 لە باکووری کوردستان و تورکیا 18 هەزار و 936 قوتابخانەی ناوەندی هەبووە، بەڵام ئەم ژمارەیە لە ساڵی خوێندنی 2023-2024 بۆ 18 هەزار و 907 قوتابخانە کەمیکردووە.
 
لە قوتابخانە بنەڕەتییەکان، بەپێی ساڵی رابردوو، ژمارەی مامۆستایان لە 310 هەزار و 477 مامۆستاوە بۆ 299 هەزار و 967 مامۆستا کەمیکردووە. ژمارەی قوتابیان لە پێنج ملیۆن و 433 هەزار قوتابی بۆ پێنج ملیۆن و 535 هەزار قوتابی زیادیکردووە.
 
لە قوتابخانە ناوەندییەکان ژمارەی مامۆستایان بەراورد بە ساڵی رابردوو لە 376 هەزار و 747 مامۆستاوە بۆ 372 هەزار و 536 مامۆستا کەمیکردووە. ژمارەی قوتابیان لە پێنج ملیۆن و 293 هەزار قوتابی بۆ پێنج ملیۆن و 524 هەزار قوتابی زیادیکردووە، هەروەها ژمارەی قوتابخانە ناوەندییەکان لە 18 هەزار و 936 قوتابخانە بۆ 18 هەزار و 907 قوتابخانە کەمیکردووە.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەنجێک لە عەلوەی سلێمانی خەریکی کارکردنە

عەلوەی سلێمانی: بەهۆی گرانیی کارەباوە رۆژانە 3 بۆ 4 تۆن سەوزە و میوە فڕێ دەدەین

بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی گرانیی نرخی کارەباوە ناتوانن ساردکەرەوەکان کارپێبکەن، بەو هۆیەشەوە رۆژانە سێ بۆ چوار تۆن سەوزە و میوەیان خراپ دەبێت و فڕێی دەدەن