یاریدەدەری باخچەلی: دەمیرتاش ئازاد دەکرێت

04-11-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

فەتی یڵدز، یاریدەدەری سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە رایگەیاند، بڕیاری ئازادکردن بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش دەدرێت.
 
لە کاتێکدا بڕیاری ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە رۆژەڤی گرنگی تورکیایە، دوو کەسایەتیی گرنگی مەهەپە بۆچوون و زانیاریی ئەرێنییان لەمبارەیەوە بڵاوکردەوە.
 
دوای ئەوەی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە ئازادکردنی دەمیرتاشی بە "مایەی خێر" ناوبرد؛ فەتی یڵدز، یاریدەدەری سەرۆکی مەهەپە بە هەمان شێوە باسی بابەتەکەی کرد.
 
فەتی یڵدز لەبارەی هەنگاوی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا گوتی، "لەوانەیە دادگەکە داوای پێشینەی بڕیارەکە لە وەزارەتی داد بکات. دوای ئەو قۆناخەش بریاری ئازادکردن دەردەچێت."
 
یڵدز لەبارەی بڕیارەکانی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا لەمەڕ ئازادکردنی دەمیرتاش کە لەلایەن تورکیاوە جێبەجێ نەکراوە، گوتی، "تورکیا یەکێک لە لایەنەکانی رێککەوتننامەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپایە و دان بە دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا دەنێت، بەڵام پێچەوانەی دادگە هەنگاو دەنێ. بەڕاستی ئەمە لەڕووی یاساییەوە هیچ روونکردنەوەیەکی نییە."
 
تورکیا رۆژی 18ی ئایاری 1954 واژۆی لەسەر بەڵێننامەی مافی مرۆڤی ئەورووپا کردووە و خستوویەتییە بڕگەی 90ی دەستووری وڵاتەکەیەوە.
 
بەپێی ئەو واژۆیە و دەستووری وڵاتەکەی، تورکیا دەبێ بڕیارەکانی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا وەکو خۆیان جێبەجێ بکات.
 
تورکیا، رۆژێک پێش تەواوبوونی وادەکە (رۆژی 89) تانەی لە بڕیاری دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا سەبارەت بە دەمیرتاش دا. 
 
لەو تانەیەدا ئەنقەرە داوای لە دادگە ئەورووپییەکە کرد، چاو بە بڕیاری ئازادکردنی دەمیرتاشدا بخشێنێتەوە. بەڵام دادگە ئەورووپییەکە ئەو تانەیەی تورکیای رەتکردەوە. 
 
سەلاحەدین دەمیرتاش لە رۆژی 4ـی تشرینی دووەمی 2016وە لە گرتووخانەی ئەدیرنە بەندکراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەنگیز چاندار، پەرلەمانتارێکی دەم پارتی

جەنگیز چاندار بۆ ئەردۆغان: سنوورێک بۆ هاکان فیدان دابنێ

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی داوا لە سەرۆککۆماری تورکیا دەکات سنوورێک بۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی دابنێ و رایگەیاند، "ئەو زمانەی وەزیری دەرەوە بەکاریدەهێنێت، لە تورکیا و سووریا و هەموو شوێنێک دڵی ملیۆنان کورد دەشکێنێت."