رووداو دیجیتاڵ
کابینەی تورکیا یەکەمین کۆبوونەوەی ئەم ساڵی خۆی بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات. یەکێک لە مژارە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە پرسی تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و حکومەتی سووریا دەبێت.
کۆبوونەوەکە کاژێر 15:00 ـی ئەمڕۆ دووشەممە پێنجی کانوونی دووەمی 2026 بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە دەستپێدەکات.
چاوهڕوان دهكرێت لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتهكانی سووریا سەرنجیان بخرێتەسەر، لەوانەش جێبەجێکردنی رێککەوتنی 10ی ئادار کە لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و دیمەشق واژۆ کراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، پرۆسەی چارەسەریی پرسی کورد لە تورکیادا بەوردی هەڵدەسەنگێندرێ. هەروەها، کاریگەرییەکانی ئۆپەراسیۆنی ئەمریکا بۆسەر ڤەنزوێلا گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێ.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا هەینی رابردوو رایگەیاند، رۆژی دووشەممە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا قسە دەکات؛ چاوەڕوان دەکرێ ئەمڕۆ ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە بکرێ.
جگە لەم بابەتانە، پێشهاتە هەرێمییەکان، دۆخی ئابووریی تورکیا و شەڕی ئۆکراینا و رووسیاش لە رۆژەڤی کۆبوونەوەکەدان.
چاوەڕوان دەکرێ رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بڕیارەکانی حکومەت بە رای گشتی رابگەیێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ