رووداو دیجیتاڵ
دوای راگەیاندنی رێژەی هەڵاوسانی پار لە تورکیا و باکووری کوردستان، کەمترین مووچەی خانەنشینان بە رێژەی %12.18 زیادکرا و گەیشتە 18 هەزار و 937 لیرە، کە دەکاتە نزیکەی 440 دۆلار.
دامەزراوەی ئاماری تورکیا (TUIK) رۆژی دووشەممە 5-1-2026 رێژەی هەڵاوسانی مانگی کانوونی دووەمی 2025ـی بە %0.89 راگەیاند؛ بەمەش رێژەی هەڵاوسانی شەش مانگی (تەممووز - کانوونی دووەم) بە %12.18 دیاریکرا.
رێژەی زیادبوونی کەمترین مووچەی خانەنشینان دیاریکرا و لە 16 هەزار و 881 لیرەوە بەرزبووەوە بۆ 18 هەزار و 937 لیرە کە دەکاتە نزیکەی 440 دۆلار.
بریار لەسەر زیادکردنەکە درا، بەڵام بۆ جێبەجێکردنی، دەبێت لە پەرلەمانی تورکیا هەموارکردنەوەی یاسایی تەواو بکرێت و دوای پەسندکردن، ئینجا مووچە زیادکراوەکە خەرج دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمساڵ کەمترین مووچەی فەرمانبەران و کرێکارانی ئاسایی بە 28 هەزار و 75 لیرە راگەیێندراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ