رووداو دیجیتاڵ
لە تەقینەوەیەکدا لە پارێزگای کۆنیای تورکیا 12 کەس برینداربوون و دۆخی تەندروستیی یەکێك لە بریندارەکانیش ناجێگیرە.
رووداوەکە کاژێر 01:40 خولەکی بەرەبەیانیی رۆژی دووشەممە، 5ـی ئایاری 2025 لە باڵەخانەیەکی گەڕەکی گازی عوسمانپاشا لە شارۆچکەی کاراتای روویدا.
هەرزوو تیمەکانی ئافاد، پۆلیس، تەندروستی و بەرگریی شارستانی چوونە شوێنی رووداوەکە.
ئەو 12 کەسەی لە تەقینەوەکەدا برینداربوون، لەلایەن تیمەکانەوە گوێزرانەوە بۆ نەخۆشخانە.
پارێزگای کۆنیا دوای تەقینەوەکە رایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا لە نهۆمی سێیەمی باڵەخانەیەکی چوارنهۆمی لە شەقامی مەنزیل ئاگر کەوتەوە و بەو هۆیەوە 12 کەس برینداربوون، دۆخی یەکێک لە بریندارەکان سەختە.
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، پێدەچێت هۆکارەکەی گازی سرووشتی بووبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ