ئیبراهیم کاڵن کرایە سەرۆکی دەزگای میت

05-06-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ئیبراهیم کاڵن، گوتەبێژی پێشووی سەرۆککۆماریی تورکیا، بە فەرمی کرایە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (میت).
 
دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە 5-6-2023 هاکان فیدان دەستبەرداری پۆستی سەرۆکایەتیی میت بوو و وەک وەزیری دەرەوەی تورکیا دەستبەکار بوو، لە هەمان رۆژدا ئیبراهیم کاڵن بە فەرمی کرایە سەرۆکی میت. 
 
کاڵن لە یەکەمین روونکردنەوەیەدا بۆ میدیاکان رایگەیاند: "لەپێناوی وڵاتە جوانەکەم دەڵێم، وچان لە ئارادا نییە و بەردەوامین لە رێگەکەمان." 
 
ئیبراهیم کاڵن کێیە؟
 
- 15ی ئەیلولی 1971 لە ئیستەنبووڵ لەدایکبووە.
- بە رەچەڵەک خەڵکی ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستانە.
- 1992 بەشی مێژووی لە زانکۆی ئیستەنبووڵ تەواوکرد.
- بڕوانامەی ماستەری لە مالیزیا بەدەستهێناوە.
- 1996 دکتۆرای لە زانکۆی جۆرج واشنتۆنی ئەمریکا بەدەستهێناوە.
- لە زانکۆی بیلکەنت-ی ئەنقەرە بووەتە مامۆستا و وانەی ئاینیی دەگوتەوە.
- 2009 کرایە راوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ سیاسەتی دەرەوە.
- 2014 کرایە یاریدەدەری سکرتێری گشتیی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا.
- 11-12-2014 کرایە گوتەبێژی سەرۆککۆماریی تورکیا.
- 5-6-2023 بە فەرمی بووە سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا.
- خێزاندارە و باوکی 3 منداڵە.
- خولیای ساز و گۆرانیگوتنی هەیە و چەند بەرهەمێکیشی هەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەم پارتی

دەم پارتی لە راپۆرتەکەی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری داوای چی دەکات؟

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەو راپۆرتەی لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کردووە، چەند داواکارییەکی بەرزکردووەتەوە