رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێ، پرۆسەی چارەسەری بەردەوامە و دوای بڕیاری پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و دانانی چەک، چوونەتە قۆناخێکی نوێوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێنجی حوزەیرانی 2025 بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە.
ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا باسی پرۆسەی چارەسەری دەکات و دەڵێ، دوای بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، چوونەتە قۆناخێکی نوێ.
لە یەکی تشرینی یەکەمی پار، هەنگاوێک بۆ پرۆسەی چارەسەری لەلایەن حکومەتی تورکیاوە نرا. ئەم پرۆسەیە لەلایەن تورکیا بە "تورکیایەکی بێ تیرۆر" لەلایەن دەم پارتیشەوە بە "چارەسەرکردنی پرسی کورد" ناودەبرێت.
12ـی ئایاری 2025، پەکەکە ئەنجامی کۆنگرەی 12ـی خۆی راگەیاند کە لە 5-7ـی ئایار بەڕێوەچووبوو. پەکەکە بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ