سەرۆکی جەهەپە بۆ ئەردۆغان: وام لێ مەکە خەڵک بانگ بکەم بۆ سەر شەقام

05-07-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای دەستگیرکردنی سێ سەرۆکی دیکەی شارەوانییەکانی جەهەپە، ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی ئەو پارتە رووی دەمی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کرد و هەڕەشەی خۆپێشاندانی گەورە و کاریگەری کرد.
 
ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی سەرۆکشارەوانی و بەرپرسانی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) لەلایەن حکومەتەوە بە تۆمەتی 'گەندەڵی' بەردەوامە و رۆژی شەممە 5-7-2025ـش سێ سەرۆکشارەوانیی دیکەی ئەو پارتە دەستگیرکران کە ئەمە ئۆزگور ئۆزەلی هێنایە دەنگ. 
 
پارتی گەلی کۆماری بە شێوەیەکی لەناکاو سەرکردایەتیی کۆکردەوە. دوای کۆبوونەوەیەک کە نزیکەی 4 کاژێری خایاند، ئۆزگور ئۆزەل چووە بەردەم راگەیاندنەکان و جیاواز لە پێشوو، زۆر بە تووندی قسەی کرد.
 
رووی دەمی کردە ئەردۆغان و گوتی، "ئێستا من خەڵک بە جۆرێک بانگهێشتی گۆڕەپانەکان دەکەم کە زووتر هەواڵ دەدەم و لە دەوروبەردا ریکاری ئەمنی دەگیرێتەبەر و خۆپێشاندانەکان دیموکراسین. من دەزانم چ رۆژێک خەڵک بانگهێشتی سەر شەقام دەکەم. جا وام لێ مەکە خەڵک بانگهێشتی سەر شەقامەکان بکەم".
 
لە چوارچێوەی دۆسیەیەکی ''گەندەڵی دارایی''دا هەریەکە لە زەیدان کاراڵار، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئادانا و عەبدولرەحمان توتدەرە، سەرۆکی شارەوانیی سەمسووری باکووری کوردستان کە ئەندامی جەهەپەن، دەستگیرکران. سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی ئانتالیاش لە چوارچێوەی دۆسیەیەکی ''گەندەڵیی دارایی''دا سێ کەسی دەستگیرکرد کە یەکێکیان موهیتین بۆجەک، سەرۆکی گەورەشارەوانیی ئەنتاڵیایە.
 
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 2024ی تورکیادا زەیدان کاراڵار 46.72٪ی دەنگەکان، موهیتین بۆجەک 71.48٪ ی دەنگەکان و عەبدولرەحمان توتدەرە 49.74٪ی دەنگەکانیان بەدەستهێنا.
 
هەینیی رابردووش لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەیەکی گەندەڵی لە شارەوانیی گەورەی ئیزمیر، 60 کەس خرانە زیندانەوە کە لە نێویاندا هەریەکە لە تونچ سۆیەر، سەرۆکی پێشووی گەورەشارەوانیی ئیزمیر و شەنگۆل ئاسڵانئۆغڵو، سەرۆکی لقی رێکخستنەکانی جەهەپەیان لەگەڵدا بوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو