رووداو دیجیتاڵ
لە کەناراوەکانی شارۆچکەی چەشمە سەر بە پارێزگای ئیزمیری تورکیا 107 کۆچبەری نایاسایی دەستبەسەرکران و لە کەناراوەکانی شارۆچکەی سەفەریهیسار 30 کۆچبەری نایاسایی رزگارکران.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکان، درەنگی شەوی پێنجشەممە چواری ئەیلولی 2025 لە کەناراوەکانی شارۆچکەی چەشمە، دوو بەلەمی کۆچبەران لەلایەن تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکانەوە راگیران.
تیمەکان 73 کۆچبەری نایاساییان دەستبەسەرکرد کە دووانیان منداڵ بوون.
لە کەناراوەکانی هەمان شارۆچکە، تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان بەلەمێکی دیکەیان راگرت و 34 کۆچبەری نایاساییان دەستبەسەر کرد کە یەکێکیان منداڵ بوو.
لەلایەکی دیکەوە، لە کەناراوەکانی شارۆچکەی سەفەریهیسار، بەلەمێکی کۆچبەران بەهۆی تێکچوونی بزوێنەرەکەیەوە داوای یارمەتی کرد و تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان بۆ بەهاناوەچوونیان رەوانەی ناوچەکە کران.
تیمەکان 30 کۆچبەری نایاساییان رزگارکرد، کە 12ـیان منداڵ بوون.
دوای جێبەجێکردنی رێکاری یاسایی کۆچبەرە دەستبەسەرکراوەکان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەرانی پارێزگاکە کران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ