هەناردەی تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان 400 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە

دوێنێ کاژێر 12:01
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە ساڵی 2025ـدا قەبارەی هەناردەی تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دابەزیوە و گەیشتووەتە 10.3 ملیار دۆلار، ئەوەش بەراورد بە ساڵی پێشووتر نزیکەی 400 ملیۆن دۆلار کەمترە.
 
وەزارەتی بازرگانیی تورکیا ئامارەکانی هەناردەی ساڵی 2025ـی بڵاوکردەوە؛ بەگوێرەی ئامارەکە، کۆی هەناردەی ئەو وڵاتە بەراورد بە ساڵی 2024 بە رێژەی 4.5٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 273 ملیار و 434 ملیۆن دۆلار. هاوکات هاوردەش بە رێژەی 6.3٪ زیادیکردووە و گەیشتووەتە 365 ملیار و 524 ملیۆن دۆلار.
سەرەڕای ئەوەی هەناردەی گشتیی تورکیا لە ساڵی 2025 بەراورد بە ساڵی 2024 زیادیکردووە، بەڵام هەناردەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان پاشەکشەی کردووە.
 
بەگوێرەی داتاکانی ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا، ساڵی 2024 تورکیا بە بەهای 10 ملیار و 698 ملیۆن و 863 هەزار دۆلار کاڵای هەناردەی عێراق و هەرێمی کوردستان کردبوو، بەڵام ساڵی 2025 ئەو ژمارەیە بۆ 10.3 ملیار دۆلار دابەزیوە.
 
واتە هەناردەی تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان نزیکەی 400 ملیۆن دۆلار کەمیکردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە هێشتا لەنێو وڵاتانی دراوسێدا، تورکیا زۆرترین کاڵای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان ناردووە.
 
نیسانی 2024، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا رایگەیاندبوو: "دەمانەوێت قەبارەی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات کە ئێستا نزیکەی 20 ملیار دۆلارە، زیاتر بکەین."
 
بەڵام ئامارەکان دەریدەخەن سەرەڕای گوتەکانی ئەردۆغان، قەبارەی بازرگانیی نێوان هەردوو وڵات نەگەیشتە 20 ملیار دۆلار و هەناردەش رووی لە کەمبوونەوە کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یاشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا

وەزیری بەرگریی تورکیا: دەبێت پەکەکە و هەسەدە چەک رادەست بکەن

وەزیری بەرگریی تورکیا دەڵێت، گرنگە پرۆسەی چارەسەری تایبەت بە پرسی کورد لە وڵاتەکەی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت. ئاماژە بەوەش دەکات، دەبێت پەکەکە، یەپەگە، پەیەدە و هەسەدە کۆتایی بە چالاکییەکانیان بهێنن و بێ مەرج چەکەکانیان رادەست بکەن