بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا لە 24 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیا پشووی خوێندن راگەیێندرا

06-02-2025
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە 5 پارێزگای باکووری کوردستان و 19 پارێزگای تورکیا، بەهۆی بارینی بەفر و نالەباریی کەشوهەوا، یەک رۆژ قوتابخانەکان داخران. 
 
ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 6-2-2025) لە پارێزگاکانی جۆلەمێرگ، سێواز، خارپێت، ئەرزینگان و دێرسم ـی باکووری کوردستان و پارێزگاکانی دوزجە، نیدە، ئۆردو، نەوشەهیر، ئادانا، قەیسەری، گوموشهانە، بۆڵو، زۆنگوڵداک، ساکاریا، یۆزگات، کۆجائەلی، ترابزۆن، کۆنیا، ئاکسارای، گیرەسوون، سامسوون، سینۆپ و یاڵۆڤا ـی تورکیا، قوتابخانەکان بەهۆی زۆری بەفربارین و مەترسی سەهۆڵبەندان، داخران و مۆڵەتی کارگێڕی بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی دراوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی پارێزگاکان، لە سێواز و ئەرزینگان لە سەرتاسەری پارێزگا، لە پارێزگای جۆلەمێرگ لە شارۆچکەکانی گەڤەر و شەمزینان، لە پارێزگای خارپێت لە ناوەندی شار پشووە و دەسەڵات دراوەتە کارگێڕیی شارۆچکەکان بەگوێرەی بارودۆخی کەشوهەوا خۆیان بڕیار بدەن. لە پارێزگای دێرسم تەنیا لە شارۆچکەی پلەموورییە پشووە. 
 
لەو پارێزگا و شارۆچکانەدا کە پشووی خوێندن راگەیێندراوە، فەرمانبەرانی حکومی خاوەن پێداویستیی تایبەت و ژنانی دووگیان، ناچنە سەرکار و ئەو رۆژەیان وەک مۆڵەتی کارگێڕی بۆ هەژمار دەکرێت. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گولجان کاچماز ساییغیت، پەرلەمانتاری دەم پارتی و گوتەبێژی ئینیسیاتیڤی یەکێتیی دیموکراتیک

دەم پارتی داوای لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی دەکات

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک، داوا لە پەرلەمانی تورکیا دەکات لێکۆڵینەوە لە ئاستەنگەکانی بەردەم زمانی کوردی و داواکاریی خوێندن بە زمانی دایک بکات؛ دەشڵێت: "سیاسەتی 'یەک زمانی' یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پرسی کورد."