باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە ئەنقەرە دەستبەکار بوو

06-05-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە ئەنقەرە رایگەیاند، ئامانجی ترەمپ ئەوەیە هاوپەیمانیی نێوان تورکیا و ئەمریکا بگەیێنێتە ئاستی پێویست. دەشڵێت، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات هەمیشە "نایاب" بووە.
 
تۆماس باراک، کە دوای هاتنە سەرکاری دۆناڵد ترەمپ وەکو باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەنقەرە دەستنیشان کرا، شەوی رابردوو 5ی ئایار گەیشتە فڕۆکەخانەی ئەسەنبۆغا لە پایتەختی ئەو وڵاتە.
 
تۆماس باراک دوای گەیشتنی بە ئەنقەرە گوتی، "ئامانجی ترەمپ ئەوەیە هاوپەیمانیی نێوان تورکیا و ئەمریکا بگەیێنێتە ئاستی پێویست، پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات هەمیشە نایاب بووە."
 
تۆماس باراک کێیە؟
 
تۆماس باراک، تەمەنی 77 ساڵە و لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا لەدایکبووە، هەر لەوێش گەورە بووە. بەکالۆریۆسی لە زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا بەدەستهێناوە.
 
باراک نەوەى خێزانێکی کۆچبەری مەسیحییەکانی لوبنانە، کە لە ساڵی 1900 لە شاری زەلە-ی لوبنانەوە کۆچیان کردووە بۆ ئەمریکا.
 
وەکو پارێزەر لە سعودیە کاری کردووە؛ لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی رابردوودا وەکو یاریدەدەری وەزیری ناوخۆ لە ئیدارەی رۆناڵد ریگن کاری کردووە.
 
لە 30ی نیسانی 2025 لەلایەن ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکاوە بە 60 دەنگی "بەڵێ" بەرامبەر بە 36 دەنگی "نەخێر،" وەکو باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا دەستنیشان کرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی

ئایشەگوڵ دۆغان: بەناوی ملیۆنان کەسەوە چاودێریی راپۆرتە هاوبەشەکە دەکەین

گوتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، لەبارەی راپۆرتی کۆمیسیۆنی پەرلەمانەوە رایگەیاند، "دەبێت ئیدی بەناوی ملیۆنان کەسەوە هەموومان پێکەوە چاودێریی ئەم راپۆرتە بکەین و جێبەجێکردنی مسۆگەر بکەین."