رەجەب تەیب ئەردۆغان و دەوڵەت باخچەلی کۆبوونەوە

06-05-2025
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە)ی کرد و کۆبوونەوە.
 
کۆبوونەوەی ئەردۆغان و باخچەلی لە نووسینگەی تایبەتیی دەوڵەت باخچەلی لە ئەنقەرە کاژێر 06:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 06-05-2025 دەستیپێکرد و نزیکەی 40 خولەکی خایاند.
 
دەوڵەت باخچەلی پێشوازیی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کرد و دوای وێنەگرتن، چوونە ژوورەوە و بە شێوەیەکی داخراو بەڕووی میدیاکان کۆبوونەوە.
 
بەگوێرەی میدیای تورکیا، چەند تەوەرێک گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە و تەوەری سەرەکییش پرۆسە و چەکدانانی پەکەکە بووە.
 
دوای کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەر، کە ئەندامی شاندی دەم پارتی بۆ دیدارەکانی ئیمراڵی بوو، چاوەڕوان دەکرێت هاوپەیمانیی جمهوور ئامادەکاری بۆ درێژەدان بە پرۆسەکە بکات.
 
دوایین جار ئەردۆغان و باخچەلی رۆژی 09-01-2025 دیداریان سازکردبوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەهەپە

مەهەپە داوای خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە دەکات

پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی - مەهەپە لەو راپۆرتەیدا کە لەبارەی پرۆسەی چارەسەری پێشکێشی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسیی پەرلەمانی تورکیای کردووە، پلانێکی سێ قۆناخی بۆ خۆڕادەستکردن و تێکەڵکردنەوەی ئەندامانی پەکەکە خستووەتەڕوو